لە سلێمانی
بۆ رۆژی دووەم پزیشکانی نیشتەجێی خولاو گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سێلێمانی
پزیشکانی نێشتەجێی خولاو بۆ رۆژی دووەم لە سلێمانی گردبووە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و دەڵێن کاتی دەوامیان زیاد کراوە و هەڕەشەی بایکۆت دەکەن.
یەکێک لەو پزیشکانە قسەی بۆ 964 کرد و دەڵێت، چەند مانگێک پێش ئێستا لەسەر نەدانی موچەکانیان چەند رۆژێک بایکۆتیان کرد بەڵام گەڕانەوە دەوام ئێستا کاتی دەوامیان زیاد کراوە و شوێنی مانەوەی موقیمیشیان نییە.
دەشڵێت، بەم بێ موچەییە شوێنی دوورمان بۆ دادەنێن و دەوامی زۆر کە پێڕانەگەین و لە دواناماندا نییە بەو شێوەیە دەوام بکەین.
پێداچووەنەوە: توانا نەقی