"بێسەروشوێنە و سۆراغی نییە"

کرێکارێک خاوەنی 10 منداڵە و چوار رۆژە بۆ کار چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتییەکی دوزخورماتوو ماوەی چوار رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوتەوە، لەو کاتەوە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغی نییە.

عەبدوڵا مەهدی بەیاتی، ناوی ئەو هاوڵاتییەیە کە کرێکارە و رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ هاتووە و پێیانوتووە، “پێویستمان بەکرێکارە و پاش چونی بەرەو شوێنی دیاریکراو، تائێستا نەگەڕاوەتەوە و مۆبایلەکەشی داخراوە”.

ئەسعەد ساڵح، ئامۆزای عەبدوڵا مەهدی بە 964ـی وت، “کاتژمێر سێی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، کەسێک بەناوی وەستای کاشی پەیوەندی بە ئامۆزاکەمەوە کردووە و پێی وتووە، دەبێت بێیتە نزیک ناحیەی لەیلان، لەوێشەوە دەتبەینە سەر کارەکە لە سنوری چیمەن لە کەرکوک، پاش چونی بەرەو شوێنی دیاریکراو، بێسەروشوێن بووە و سۆراغی نەماوە”.

وتیشی، لەساتی دیارنەمانیەوە، شوێن نەماوە بەدوای ئامۆزاکەیدا نەگەڕێن، بەڵام بێسوود بووە، هێزەکانی ئاسایشی سنورەکەشیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.

سەبارەت بەو پرسە 964 پەیوەندی بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سنوری لەیلانەوە کرد، بەڵام پەیوندییەکەیان بەردەست نەبوو.

عەبدوڵا مەهدی بەیاتی تەمەنی 48 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سلێمان بەگی قەزای دوزخورماتووە، خێزاندارە و باوکی 10 منداڵە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار م...

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار مه‌له‌ ده‌كه‌ن

لە گۆڕستان پۆلیس بۆ نوشتەچییەکانی دوزخورماتوو دادەنرێ

لە گۆڕستان پۆلیس بۆ نوشتەچییەکانی دوزخورماتوو دادەنرێ