وێنە و گرافیکی بەنزینخانەیەک. 964
بۆ دابینکردنی بەنزین و گاز
پەروەردەی راپەڕین بەدوای بەنزینخانەدا دەگەڕێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی راپەڕین بەدوای بەنزینخانەیەکدا دەگەڕێت بە مەبەستی دابینکردنی بەنزین و گاز بۆ ئۆتۆمبێلەکانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.12.2024، پەروەردەی راپەڕین رایگەیاند، بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم بەنزینخانەکانی سنوورەکە دەکاتەوە کە ئارەزومەندن بۆ وەرگرتنی تەندەر دەتوانن سەردان بکەن، بە مەبەستی دابینکردنی بەنزین و گاز بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە.
هەر بەنزینخانەیەک ئارەزوومەندە بەشدار بێت لە تەندەرەکەدا، دەبێت بە کارتی زیرەک کار بکات و دەستنیشانکردنیان بەشێوەی کەمکردنەوەی نهێنی دەبێت.
بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی راپەڕین رێکارەکانی تەندەرەکە جێبەجێدەکات و دەبێت بەنزینخانەکان سەردانی ئەو بەشە بکەن.