بە فەرمانی سوودانی

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

964+

توانان نەقی

دوای قوڵبوونەوەی شەڕو ململانیەکانی سووریا بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم سنوورەکان لەگەڵ وڵاتی سووریا داخران.

لیوا قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە سوپای عێراق رایگەینادووە، سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخراون، هێزە ئەمنییەکانیش پابەندن بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ پاراستنی عێراق.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان تەواو ئامادەن و بە هەموو شێوەیەک توانای پاراستنی سنوورەکانیان هەیە، ئامادەن بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک و بە تەواوی سنوورەکانیان داخستووە.

هەر ئەمڕۆ شەممەش، قاسم ئەعەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کە هێزە چەکدارەکانی عێراق هەموو رێوشوێنێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکان و شەڕی سووریا دوورە لە سنوورەکانی عێراق، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان هەموو شتێک دەگرنەبەر بۆ گەڕانەوەی هەموو عێراقییەکان.

لە ئێوارەی چوارشەممەی رابردووەوە شەڕو پێکدادانێکی سەخت لە حەلەب و ئیدلب لە نێوان هێزە چەکدارەکانی تەحریر شام و سوپای سووریا هەیە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

سوپای عێراق لەترسی جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ...

سوپای عێراق لەترسی جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی سووریا کەوتووەتە ئامادەباشییەوە