دیمەنی ئەو پسکیتەی لە مەرزی کێلێ دەستی بەسەردا گرا.وێنە.خۆپاراستنی تەندروستی راپەڕین
بەرواری ساڵێک زیاتری پێوە بووە
422 کارتۆن پسکیت لە مەرزی کێلێ دەستی بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لە مەرزی کێلێ 422 کارتۆن پسکیتی شەش دانەیی دەستی بەسەدا گیرا لەبەر ئەوەی بەرواری ساڵێک زیاتری پێوەبووە.
دەستبەسەردا گرتنەکە لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک بووە لە خاڵە سنووریەکە و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیش دەڵێت لە ناوی دەبەن.
ناجیە حامد بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەو بارە پسکیتە کە بڕەکەی زۆر بووە لەبەر ئەوەی بەرواری ساڵ زیاتری پێوە بووە کە ئەوەش یاسایی نییە دەستی بەسەردا گیراوە.
وتیشی، 422 کارتۆن پسکیتەکە تەلەف دەکەن و لە ناوی دەبەن، هەر کاڵایەکی دیکەش ئاوا بێت یان بەسەر چووبێت بەبێ گەڕانەوە نرخەکەی هەرچەند بێت لەناوی دەبەن.
ناجیە حامد سەبارەت بە گەڕانەوەی کاڵایەک بۆ ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هەرکاتێک بزانن کە بەهەڵە ئەو کاڵایە هاتووە یان کارگەکەی هەڵەی کردووە ئەوا دەستی بەسەردا ناگرن بەڵکو دەیگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتووە.