نیویۆرک تایمز
بەکتریای عێراق دەرمان چارەسەری ناکات
964+
ژوولی عەدنان
لە راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی هاتووە کە بە هۆی پاشماوەی جەنگی عێراق و سووریا و ئەفغانستانەوە دەرمانی دژە میکرۆب کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و بەسەر نەخۆشیەکانی هەوکردن سەریدەخات لە جەستەی هەندێک مرۆڤ کار ناکات.
لە راپۆرتەکەدا وتەی پزیشکێکی جوانکاری لە زانکۆی ئەمریکی بەیرووت بە ناوی غەسان ئەبو ستە وەرگیراو کە دەڵێت ” %70 ی نەخۆشەکانی عێراقین و تووشی هەوکردنی بەکتریای بەرگری لە جۆرەکانی دەرمان بوون.
ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش کاتی تووشی هەوکردنێک دەبێت هیچ جۆرە دەرمانێک چاکی ناکاتەوە و هیچ جۆرە دژە هەوکردنێک کاری تێناکات، زۆربەشیان تووشی هەوکردنی ئێسقان بوون.
بەپێی پێشبینییەکانی گۆڤاری The Lancet ئەم نەخۆشییە ساڵانە 8.22 ملیۆن کەس دەکوژێت.
رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە ئەو سەربازانەی لەشەڕی عێراق گەڕاونەتەوە تووشی بەکتریای بوون بۆیە ناونرا بە A.baumannii
لە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە کە ژمارەی قوربانیانی بەکتریای عێراقی ساڵانە لە قوربانیانی شێرپەنجە زیاترە ، تووشبوان خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی شەڕیان تیادابووە وەک عێراق و سووریا و ئەفغانستان.
غەسان ئەبو ستە دەڵێت، زۆربەی نەخۆشەکانی عێراقین و زۆربەیان هەوکردنی ئێسکیان هەیە و بە دەرمان چارەسەر ناکرێت.
پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان عەبدولڕەحمان ئەلبزری دەڵێت ” بەکتریای A. baumannii وەک مەترسییەکی جیهانی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست دەرکەوت، کاتێک سەربازەکان لە شەڕی عێراقەوە گەڕانەوە بۆ ئەمریکا، بەشیکی زۆریشی لە سەربازە بریندارەکانی کوشت.