فاتیح شارستێنى:
گەنجى ئێستا زۆر لە گەنجى هەشتاکان باشترن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
مامۆستاى ئاینى فاتیح شارستێنى لە لێدوانێکى تایبەتدا بە 964ـى وت،” گەنجانى ئێستا زۆر لە گەنجى هەشتاکان باشترن، بەڵام گلەیم لە هەندێ راگەیاندن هەیە کە تەنها دیوێکى پیشان دەدات و لایەنە باش و ئەرێنییەکان پیشان نادات”.
وەک ئەوەى ئەو مامۆستا ئاینییە باسى دەکات، کۆمەڵگایەکى بێ گرفت و بێ مادەى هۆشبەر کۆمەڵگەیەکى نمونەییە و لە ژیانى واقعدا بوونى نییە، بۆیە ناکرێت ئەگەر خاڵێکى رەش هەبوو پێمان وابێت تەواوى ژیان گرفتى تێدایە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح