نوێنه‌رى مامۆستایان: چیتر سووكایه‌تى قه‌بوڵ ناكه‌ین
“كرێى دوو مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژى پێشوو كه‌وتووه‌ته قوڕگی شێره‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كرێی مانگه‌كانى 7 و 8ـى مامۆستایانى وانه‌بێژ كه ئێستا بوونه‌ته گرێبه‌ست له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه دابه‌شنه‌كراوه، نوێنه‌ره‌كه‌شیان ده‌ڵێت، چیتر سووكایه‌تى قبوڵ ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر كرێیه‌كه نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا كرێى ئه‌م مامۆستایانه بۆ مانگى 6ـى ئه‌مساڵ دابه‌شكراوه.
عه‌لى ره‌ئوف، كه خۆى وه‌كو نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى گرێبه‌ىست (وانه‌بێژانى پێشوو) ناساندووه، به 964ـى وت، به‌پێی نووسراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌یزران پێویسته تاوه‌كو 1.12.2024 كرێى مامۆستایان بۆ مانگه‌كانى 6 و 7 و 8 دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئه‌وا نزیكبوونه‌وه له‌مانگى 12 و تاوه‌كو ئێستاش هی مانگه‌كانى 7 و 8 دابه‌ش نه‌كراوه.
وتیشی “كرێى ئه‌م دوو مانگه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست، كه‌وتووه‌ته قوڕگی شێر و دابه‌شنه‌كردنیشى سووكایه‌تى پێكردنیانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و ئێمه‌ش ئه‌و سووكایه‌تییه‌یان لێ قه‌بوڵ ناكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده قسه‌یان كردووه بۆ پێدانى ئه‌و دوو مانگه‌ى كه ماوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دابه‌شیان نه‌كردووه و ده‌شڵێت “له‌ئه‌گه‌رى دابه‌شنه‌كردنى ئه‌م دوو كرێیه‌ى مامۆستیایان ئه‌وه‌ى پێویست بێت وه‌كو هه‌ڵوێست نواندن ئه‌نجامى ده‌ده‌ین”.
پێشتر مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى نه‌كردنیان به گرێبه‌ست و دواكه‌وتنى شایسته داراییه‌كانیان چه‌ندینجار خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه، رۆژى 25.8.2024 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.