دوو کەس لەسەر راوکردنی باڵندەی سوێسکە لە ناحیەی شۆڕش دەستگیرکران - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
دوو راوچی قۆڵبەست کران
بۆ خواردنی سێ سوێسکە خۆیان بەگرتندا
964+
شۆڕش قادری
تەنیا لەبەر خواردنی سێ سوێسکە و چەند باڵندەیەکی نازدار، دوو کەس لە سنووری ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ خۆیان بەگرتندا.
هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024 مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناحیەی شۆڕش لە سنووری گوندی مەنیلە، دوو راوچیان دەستگیر کردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، راوچییەکان سێ باڵندەی سوێسکەیان راو کردبوو، باڵندەکان و لایتێک و ئۆتۆمبێلەکەشیان دەستی بەسەرداگیراوە.
“پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوچییەکان کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە”، هێمن کەمەرخان وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو، سزای ئەو راوچییانەی ناوە بەناوە دەستگیر دەکرێن، دارایی و هەندیك کاتیش بەندکردنی تێدایە.