لە سەنگەرەكانی پێشەوە دانرا

چەند کامێرایەكی حەراری بۆ هێزەکانی پێشمەرگه دابین کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە لایەن ئەمریكاییەكانەوە چەند كامێرایەكی حەراری پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرا و دواتریش رادەستی سەنگەرەكانی پێشەوە كرا.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە.

شاندێکی هاوبەشی ئەمریکی کە پێکهاتبون لە کۆلۆنێل گیڤن رایس بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر، زاک بازی بەرپرسی رێکخراوی رۆحی ئەمریکا و دەیڤید تافوری بەرپرسی ئەنجومەنی کاری کوردستان – ئەمریکا، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیان کرد، دواتر لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە، دواتریش ژمارەیەك كامێرای حەرارییان پێكەش بە فیرقەی یەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاند، کامێراکان رادەستی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە کرا.

“لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کرا”، لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە واهاتووە.

پێشتریش لە ساڵی 2021 ژمارەیەك كامێرای حەراری لە لایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابین كرا و لە سەنگەرەكانی پێشەوە دانران.

كامێرای حەراری زیاتر بۆ كاری چاودێری لە سەنگەرەكان بەكاردێت و وەك دووربینی شەو وایە، توانای بینینی تیشکەکانی ژێر بنەوشەیی هەیە.

پێشمەرگەی كوردستان سەنگەر دروست دەكات

پێشمەرگەی كوردستان سەنگەر دروست دەكات