رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە

“مۆبایل هۆكاری سەرەكییە بۆ توندوتیژی لە ناو خێزانەكان”

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییە بەرامبەر ژنان، بە قسەی بەرپرسی راگەیاندنی توندوتیژی، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی هۆکاری سەرەکی توندوتیژی خێزانییە.

راز فریاد بەرپرسی راگەیاندنی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە 964 وت، ئێستا بەهۆی بەربڵاوی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و نەبوونی هۆشیاری، زۆرینەی کێشەکان بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییەوەیە.

باسی لەوەش کرد، رۆژ بە رۆژ هۆکارەکانی پەیوەندی بەرەو پێش دەچن و بواری نوێ دروست دەبێت، ئەوە وایکردووە نەتوانن چارەسەری بکەن و رەوانەی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی دەکەن.

وتیشی، تا دێت ئامارەکانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان روویان لە هەڵکشانە.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

نزیکەی 16 هەزار کەیسی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوە

نزیکەی 16 هەزار کەیسی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوە

له ‌هه‌ولێر كەمپەینی

له ‌هه‌ولێر كەمپەینی "سەلامەتی دیجیتاڵی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستیپێكرد