قوماشی قەدیفەی بەكارهێناوە

براندێكی جیهانی سەڵتەی ژنانەی کوردی دیزاین كردووە و دەیفرۆشێت

964+

ژوولی عەدنان

کۆلێکشنی نوێی ماركەی زارا دیزاینی سەڵتەی جلی کوردی ژنانەی بەکارهێناوە، ئەمەش یەکەم جار نییە و پێشتر جلی پێشمەرگەی پیاوانی کرد بە دەسێ جلی ژنان و فرۆشێکی باشی هەبوو.

لە دیزاینە نوێکەی قوماشی قەدیفەی کردووە بە چاکەتێک و وەک سەڵتەی خۆمان نەخشاندوویەتی.

دڵە موراد، دیزاینەری جلی کوردی بە 964 ی وت، ”دنیای فاشیۆن زمانی نییە و هەموو وڵاتان تێکەڵ بوونە، رۆژئاوا و رۆژهەڵات نەماوە بەڵکو بەدوای نوێگەریدا دەگەڕین”.

وتیشی ”جێگەی شانازییە براندی زارا جلی کوردی بەکاربهێنێت”.

باسی لەوەش کرد، ئەمە یەکەمجار نییە براندی زارا سوود لە جلی کوردی ببینێت بۆ بەرهەمە نوێیەکانی، پێشتریش جلی شەڕڤانانی وەک سێتێکی تەواو بۆ ژنان ئامادەکردبوو.

دڵە موراد وتیشی، دیزاینی جلی ناوچە شاخاوییەکان لەیەک دەچن بۆ نمونە وەک هیندی و ئەفغانی و کوردی.

ژن و پیاوێک زیاتر لە 900 دەست جلی کوردییان ئەرشیف کردووە

ژن و پیاوێک زیاتر لە 900 دەست جلی کوردییان ئەرشیف کردووە

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات