کاریان بە مۆدێل نییە

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

خانمێك لە سلێمانی، ساڵانێكە خۆی و خێزانەكەی كاردەكەن، تا پاراستنی كلتوری كوردی لە رێگەی پۆشاكی كوردی خانمانەوە وەک نەریت بمێنێتەوە، ئەو هەوڵەیان وایکردووە ببنە خاوەن بڕاندی خۆیان.

هەوار محەمەد، خاوەنکارە بۆ دوورینی جلوبەرگی كوردی ژنان، ئەو بە 964ی وت، ساڵانێكە كار لەسەر كلتوری كوردی دەكەن، “ناتوانم ژمارەیەك دیاری بكەم بۆ دەستپێكردنی كارەكەم، لەبەرئەوەی هەر لەمنداڵیمەوە رەنگەكان لە ماڵمان بەردەست بووە، كاتێك ئێمە دەستمانپێكرد لە قەیسەری نەقیب چەند دوكانێك بوون پولەكە و زەنیانەیان هەبوو”.

هەوار پێی وایە، گەورەترین رێگری بۆ کارەکەی دەركەوتنیان بووە لەسەر شاشە وتیشی، “قورس بوو بۆ خانمێك دەربكەوێت و خۆی نیشان بدات، بەڵام تێمان پەڕاند، ئێمە هۆكار بووین بۆ پاراستنی كلتوری كوردی، لەبەر ئەوەی جلوبەرگی كوردی خانمان وەک دورین و دیزاین کردن، رووە و مۆدێل دەچوو، بەڵام بە قوماش و دوررینی کوردەواری توانیمان بیپارێزین”.

“ساڵانە دوو تا سێ جار گەشت دەكەین بۆ دەرەوەی وڵات، ئەوەش بۆهێنانی قوماش و پارچەكانی، لە پلانماندایە لە داهاتوویەكی نزیكدا ببینە خاوەن كارگەیەكی خۆمان، تاوەكو چیتر لە دەرەوەی وڵات قوماش هاوردە نەكەین و ببینە خاوەن براندێكی تەواو خۆماڵی”، هەوار محەمەد ئەمەی بە 964 وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

جلوبەرگی کوردی بە ستایلی نوێ لە فەڕەنسا نمایش دەکرێت

جلوبەرگی کوردی بە ستایلی نوێ لە فەڕەنسا نمایش دەکرێت