مامۆستای ئەڵمانی و ئوردنیان هەیە

تیمێکی بەرگری شارستانی هەولێر لە ئوردنن و مەشق دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

تیمێکی بەرگری شارستانی هەولێر چوونەتە وڵاتی ئوردن و لەلایەن ژمارەیە مامۆستای بیانی تەکنیکی نوێ لەبارەی گەڕان و رزگارکردن فێر دەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.11.2024، بەرگرى شارستانى هەولێر رایگەیاند، یەک ئەفسەر و 22 کارمەندی راهێنراوی رزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ولاتی ئوردنن و دەستیان بە مەشق کردووە.

مەشقەکان لە لایەن مامۆستایانی ئەلمانی و ئوردنی ئەنجام دەدرێت و ماوەی یەک هەفتە دەخایەنێت.

“ئەم خولە لەلایەن ئاژانسی فیدرالی ئەڵمانی THW بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی دروستکردنی تیمێکی راهێنراوی ئەکادیمی رزگارکردن و هەموو کەل وپەل و مەشقی کارمەندانیان خستۆتە ئەستۆی خۆيان”، بەرگرى شارستانى هەولێر وا دەڵێت.

ئەفسەرانی بەرگری شارستانی هەولێر لە وڵاتی یۆنان خولێک...

ئەفسەرانی بەرگری شارستانی هەولێر لە وڵاتی یۆنان خولێکی سێ رۆژیان بۆ کرایەوە