لە پڕۆسەیەکی کارگێڕیدا

سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان گۆڕدرا

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ دووشەممە 25.11.2024، لە پڕۆسەیەکی کارگێڕیدا ئالوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخاندا کرا و سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانییەکە دەستنیشانکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، عوسمان عەبدوڵا قادر سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان، ئاڵوگۆڕی پۆستەکەی کردووە و ئیتر ئەندازیار زریان سابر شكور وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی دەربەندیخان دەستنیشانکراوە.

دەشڵێت، قائمقامی قەزای دەربەندیخان و سوپاس و پێزانینی هاوڵاتییانی گەیاندە سەرۆکی پێشووی شارەوانی لەپای خزمەتکردنی قەزای دەربەندیخان  و پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی شارەوانی کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست.

بەڕێوەبەری نوێی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر دەست ...

بەڕێوەبەری نوێی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر دەست بەکار بوو