لە سلێمانی بارهەڵگرێك خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبادا و دوو گەڕەكی بێ كارەبا بوون - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
لە سلێمانی
شەوی رابردوو بارهەڵگرێك دوو گەڕەكی بێ كارەبا کرد
964+
شۆڕش قادری
درەنگانی شەوی رابردوو لە سلێمانی بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە ستونێكی كارەبادا و بەهۆیەوە دوو گەڕەک بێ کارەبا بوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، “شەوی رابردوو لە گەڕەکی تانجەرۆ بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا و خستوویەتی، بەوەش دوو گەڕەک بێ کارەبا بوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، راستەوخۆ دوای رووداوەكە کارمەندانی ئێشکگری چالاکی هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای سەیوان لەماوەیەکی کەمدا گەیشتوونەتە سەر ڕێڕەوی فیدەرەکە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە لە نزیک وێستگەی (132)ی تانجەرۆ، ستوونی فيدەرى 88 شكاوە و زیانیش بەفيدەرى 87 گەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، دوای ماوەیەكی كەم توانرا فيدەرى 87 چارەسەر بکرێت و کارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێنرێتەوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی كاركردن بۆ چارەسەرکردنی فیدەری 88.
لە شاری هەولێرێش، شەوی رابردوو بەهۆی با و بارانەوە، چەند فیدەرێکی کارەبا تێکچوو و بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی شادی بۆ چەند کاتژمێرێک کارەبایان بڕا.