ئیماراتییه‌کان لە زاخۆ کشتوکاڵ دەکەن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجاره وڵاتى ئیمارات له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵیی گه‌وره، روو له زاخۆ ده‌كات و نزیكه‌ى سێ ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكردووه، وەبەرهێنانى زاخۆش دەڵێت “رووبه‌رى هه‌زار دۆنم زه‌ویمان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه دابینكردووه”.
جگه‌ر خوێن ته‌ها عه‌بدى، بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ به تۆڕى 964ی راگه‌یاند، وڵاتی ئیمارات له رێگه‌ى كۆمپانیاىNRCO، پرۆژەیەكی گەورەی كشتوكاڵی بە گوژمەی دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆلار لەسەر رووبه‌ری هه‌زار دۆنم زەوی لە زاخۆ ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه تۆڕى 964 له وه‌به‌رهێنانى زاخۆ ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌و پڕۆژه‌یه لە چوار بەش پێكهاتووە، سێ بەشی تایبەت دەبن بە كاری چاندنی دانەوێڵەی وەك فاسۆلیا و نۆك و برنج و چەند جۆرێكی دیكە، بەشی چوارەمیشى تایبەت دەبێت بە كردنەوەی ئەكادیمیای كشتوكاڵی، وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ده‌شڵێت، “له ماوه‌ى چوار ساڵدا ئه‌و پڕۆژه‌یه دێته به‌رهه‌م”.
به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێت، له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌وه دەرفەتی كار بۆ دامه‌زراندنى 50 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی كشتوكاڵی دەڕەخسێندرێت و دەبێتە سەنتەرێكی لێكۆڵینەوەى گرنگ لە ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ.
به قسه‌ى وه‌به‌رهێنانى ئه‌و ئیداره‌یه جگه له سوودمه‌ندبوونى ده‌رچوانی زانکۆ و پەیمانگا، ئەو پرۆژه‌یە دوو هەزار و 500 دەرفەتی كاریش بۆ جووتیارانی دەڤەری زاخۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، كه ده‌توانن لە هەر چوار وەرزی ساڵدا سوودی لێوەردەگرن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى964، پلانی ئیماراتییه‌كان له‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه، كه بەرهەمی پرۆژەكە رەوانەی وڵاتی خۆیان بكه‌ن، لەوێش رەوانەی وڵاتانی دیكە دەكرێت.