"ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌ت بووه‌"

“قاز”دزه‌كه‌ى ناحیه‌ى قه‌سرۆك ده‌ستگیركراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى قه‌سرۆكى سه‌ر به‌ قه‌زاى شێخان حاڵه‌ته‌كانى دزینى قاز زۆر بووه‌، به‌ڵام كاتێك پەیوه‌ندیمان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌وه‌ كرد پشتڕاستى كرده‌وه‌ كه‌ دزینى قاز له‌ ناحیه‌كه‌ى هه‌بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌ت بووه‌ و ئه‌ویشیان ده‌ستگیركردووه‌.

له‌ سوشیاڵ میدیاكانى ناحیه‌ى قه‌سرۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك قازیان لێدزراوه‌، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌ڵێت، له‌ كۆى 14 قاز ته‌نیا دوو قازیان بۆ هێشتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش هه‌مووی دزراون.

مێهران لوقمان نێروه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌سرۆك بۆ‌ 964 نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ حاڵه‌تێكى دزینى قاز له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌یان هه‌بووه‌ ئه‌ویش كه‌سێك بووه‌ و چه‌ند قازێكی دزیوه‌.

وتیشی “ئه‌و كه‌سه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر”.

ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ دزینى قاز له‌ ناحیه‌كه‌ى زۆر بووبێت و ئه‌وه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه‌ قسه‌ى سۆشیاڵ میدیایه‌.

باران باری و خۆشخۆرەکان بۆ كڕینی قەل و قاز و كەڵەشێر ها...

باران باری و خۆشخۆرەکان بۆ كڕینی قەل و قاز و كەڵەشێر هاتوون