لە باشوری کەرکوک
لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە دوو هاوڵاتی کوژران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
زانیاری تازە گەیشت 8:48
چەکداری نەناسراو لە باشوری کەرکوک پەلاماری ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکی دا و دوو سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلەکەی کوشت
کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە 24.11.2024، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گوندێکی نێوان کەرکوک بۆ تکریت لە باشووری کەرکوک، پەلاماری ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکیاندا و دوو سەرنیشینیان کوشت و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی کە نەیەویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت بە 964ـی راگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت و بەدیاری کراوی لە نزیک گوندی حومێرە سەر بە ناحیەی رەشاد، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردوە دوو سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلەکەیان کوشت و پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون، وتیشی کوژراوەکان هەردووکیان لە رەگەزی نێرن و عەرەبن لەهۆزی عوبید عەسافن، ئێستا هەردوو تەرمەکە بە رێکراون بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر