"پێویسته خێزانه‌كانى ماده‌ى 140 بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان"
له سبه‌ینێوه ئاماده‌كارى بۆ قۆناغى سێیه‌م و كۆتایی سه‌رژمێری ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ده‌ڵێت، له سبه‌ینێ 25.11.2024 ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئاڕاسته كردنى ئه‌و پرسیارانه‌ى كه له قۆناغی سێیه‌مدا ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كرێت و ده‌شڵێت پێویست خێزانه‌كانى سنوورى ماده‌ى 140 بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
د. دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر به 964ـى راگه‌یاند، له سبه‌ینێوه هۆڵه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ راهێنان به بمێره‌كان و یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژى 30.11.2024 به‌شێوه‌ى مه‌یدانى ده‌ست به ئاڕاسته‌كردنى پرسیاره‌كانى سه‌رژمێرى له خێزانه‌كان بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌و راهێنانه‌ى پێیان ده‌كرێت له‌سه‌ر فۆڕمی بژاردنه بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له قۆناغى سێیه‌مى سه‌رژمێریدا هه‌یه ئاڕاسته‌ى خێزانه‌كان بكرێن”.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و خێزانانه‌ى له سنوورى ماده‌ى 140 ـن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و پێویستیشه فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه.
پێشتریش، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردبوو، هەرچەندە قۆناغەکانی یەکەم و دووەم لەکاتی خۆیاندا کۆتای‌یان هاتووە، بەڵام مەرج نییە قۆناغی سێیەم لە کاتی خۆیدا تەواو ببێت و ئەگەر هەیە کاتەکەی درێژ بکرێتەوە.
یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.
ماوه‌ى 27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دوایین جار كه سەرژمێرى كراوه ساڵى 1997 بوو، ئەوکات به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كه دانیشتوانى عێراق، بەبێ هەرێمى كوردستان 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بووه.