ژینگه‌ى هه‌ولێر رێزی لێنان

دوو چاودێری ژینگەیی زۆرترین سمیناریان له‌ قوتابخانه‌كان پێشكه‌ش كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی چاودێدێری و تیبینییه‌كانى ژینگه‌ى هه‌ولێر ئه‌و چاودێره‌ ژینگه‌ییانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان داندراون و خول و سمیناریش له‌ قوتابخانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دوو له‌و چاودێرانه‌یان دیاری كردن و رێزلێنانى پێشكه‌ش كردن، چونكه‌ ده‌ڵێت “زۆرترین سمیناریان پێشكه‌ش كردووه‌”.

چاودێره‌كانى ژینگه‌ بریتین له‌ سەناریا دلێر یوسف و محه‌مه‌د ماجید محه‌مه‌د.

دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م دوو چاودێرییه‌ ژینگه‌یه‌ سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى خۆیان كه‌ وه‌كو چاودێری ژینگه‌یی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان كارده‌كه‌ن هه‌مان كات توانیویانه‌ له‌ چاو  چاودێرانى دیكه‌ زۆرترین سمینار له‌ قوتابخانه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.

وتیشی “له‌ ساڵى خوێندنى 2023 – 2024 توانیویانه‌ 38 سمینارى هۆشیارى ژینگەیی لە قوتابخانەکان پێشكه‌ش بكه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چاودێرانى دیكه‌ى ژینگه‌ كه‌ له‌رێگه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌یان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان داندراون ژماره‌ى سمیناره‌كانیان له‌ زۆر و كه‌مى جیاواز بووه‌ به‌ڵام ئه‌م دوو چاودێره‌ زۆرترینیان ئه‌نجامداوه‌.

پاڵاوگه‌كان بۆ هه‌ر شوێنێك بگوازرێنه‌وە پابه‌ندى رێ...

پاڵاوگه‌كان بۆ هه‌ر شوێنێك بگوازرێنه‌وە پابه‌ندى رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ین