كاروخ ئیبراهیم حه‌كیم:
“ئێستا زایه‌ر عه‌بدوڵا خۆشبه‌ختترین كه‌سه”
964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر
كاروخ ئیبراهیم حه‌كیم، شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێت، ئێستا هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵا خۆشبه‌ختترین كه‌سه، چونكه مێژوویه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى له‌دواى خۆى به‌جێهێشت.
كاروخ، له‌و مزگه‌وته‌ى كه ته‌رمى هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵاى لێ ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ به خاكى بسپێرن به 964ـى وت، له ئێستاوه هه‌ست به‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین كه هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵا به‌جێی هێشتووه.
غه‌فار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رهه‌مێنه‌ر و نووسه‌رى هونه‌رى ده‌ڵێت، زایه‌ر عه‌بدوڵا به‌هۆى هونه‌ره‌كه‌یه‌وه جوانییه‌كی باشی به‌خشیبووه هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى و هه‌ولێر.
ده‌شڵێت “یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاوێته‌كردنى هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كرد”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن