تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدولا وێنە: 964
بۆ دواجار بە تەیراوەدا رەت دەبێت
تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا سبەی بە خاک دەسپێردرێت
964+
ژێوار خدر
بڕیارە سبەی تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا بەخاک بسپێردرێ بۆ دواجاریش گەشتێک بە گەڕەکی تەیراوەدا دەکات.
لاوین زاهیر، کوڕی زایەر عەبدوڵا بە 964ـی وت، سبەی تەرمەکەی بەخاک دەسپێرین و پێش بە خاک سپاردنەکەشی تەرمەکەی دەبەینەوە بۆ گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، ئەو گەڕەکەی کە تیایدا لەدایک بووە و گەشتێکی پێدەکەین و دواتر بە خاکی دەسپێرین.
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایک بووە، لە ساڵی 1972 بۆیەکەمجار بەشداری شانۆگەرییەکی کردووە بەناوی “ئەنجامی پوڵپەرستی”، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەماییشی کردووە لەماوەی تەمەنیدا.
جگە لە کاری هونەری لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانەوە دەستی بە چیرۆکنووسین کردووە و کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی “خەرەند” بڵاوکردووەتەوە.
لە ئێوارەی 23.11.2024 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.