"باری دەروونی کەسەکە تەواو نییە"
لە دهۆک دوو ئامیرەی ATM لەلایەن کەسێک شکێندراون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە دهۆک دوو ئامێرەی ATM له‌لایه‌ن کەسێکەوە شکێندراوە، به‌قسەی لایەنێکی فەرمی ئەو کەسەی شکاندوونی باری دەروونی نا تەواوە.
دوو ئامێرەكه‌ی ATM تایبه‌تن به پرۆژەی هەژماری من، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له فولكه‌ى كۆڕه‌ك له نزیك بازاڕى دهۆك لەلایەن کەسێکەوە شکێندراوە بەڵام کاری خۆیان دەکەن تەنیا شاشه‌كه‌یان شکاندووە .
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك به‌به‌رد شاشه‌ى ئه‌و دوو ATM ـه ده‌شكێنێت و دواتریش شوێنه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا سەرچاوەییەکی فەرمی ئه‌منى له دهۆك بۆ 964ی پشتراستیکرده‌وە، كه لە کامیرەی چاودێری کابینەکانی ATM دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێك ئه‌و شاشانه‌ى شكاندووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و کەسە لەرووى دەروونیەوە تەواو نییە و پێشتریش چەندین جامی ئۆتۆمبیلی لەناو بازاڕی دهۆک شکاندووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن