سۆما یارییەکانی ئەمڕۆتان پێدەڵێت

شەممەیەکی پڕ لە یاریی فوتبۆڵی بەچێژ چاوەڕێتان دەکات

+964
سۆما حەکیم زادە

سەرەتای هەفتەیە و شەممەیەکی پڕ چێژ و پڕ لە یاری بەڕێدەکەین. با بە پەلە باسێک لە یارییەکانی شەوی رابردووتان بۆ بکەم جا یارییە ئاگرینەکانی ئەمڕۆ.

کاکە پاشاو هاوڕێکانی لە یاریگای خۆیان بە قادسیە دۆران بە گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ.

ئەی هاری کەینتان دیت شەوی رابردوو چۆن هاتریکی کرد؟ بایرن میونشن بە 3 گۆڵی بێ وەڵآم یارییەکەی لەگەڵ ئۆگسبۆرگ بردەوە، هەروەها لە فەرەنسا کوڕانی لویس ئێنریکێ توانیان بە 3گۆڵی بێ وەڵام شکست بە تۆڵۆز بێنن.

ئینجا با باسی یارییەكانی ئەمڕۆ بكەین، کاتژمێر 3:30خولەکی ئەم ئێوارەیە یاریی لێستەر سیتی و چێڵسی هەیە، پاشان کاتژمێر 5هێلاس ڤیرۆنا و ئینتەرمیلان لە سێریا ئەی یاری خۆیان دەکەن، نیوکاتژمێر تێپەردەبێت و یاری بایەرلیڤەرکوزن و هاندینهایم لە ئەڵمانیا هەیە، دواتر کاتژمێر 5:30 خولەک دۆرتمۆند یاری هەیە لەگەڵ فرایبۆرگ. کاتژمێر6یش ئارسناڵ و نۆتنگهام فۆریست یاری خۆیان دەکەن لە پرێمەرلیگدا، ئینجا لە ئیسپانیا ئاگادار بن 5:15خولەک ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئالاڤێس یاریی دەكەن.

دەگەڕێینەوە بۆ خولی ئیتالیا و یاریی لوتكە لە نێوان میلان و یۆڤێنتۆس کاتژمێر 8 دەستپێدەكات.

لە پرێمەرلیگیش دوو یاریی گرنگ هەن، مانچێستەر سیتی و تۆتێنهام کاتژمێر 8:30 یاری دەکەن و پاشان ئیسراحەتێکی چاک بکەن، چوونکە قەرارە سەیری کورانی هانزی فلیک بکەین بزانین ئەمشەو چیدەکەن؟ بارسا لەگەڵ سێلتاڤیگۆی گرێكویڕەی لە كاتژمێر 11ی شەو یاریی دەكات و دەیەوێت بردنەوەیەكی دیكە تۆمار بكات، هەرچەندە زۆرجار لەگەڵ ئەو تیپە كێشەی بۆ دروست دەبێت.

ئەمڕۆ خولەكانی ئەوروپا گەرمن و یاریی زۆر بەهێز بەڕێوەد...

ئەمڕۆ خولەكانی ئەوروپا گەرمن و یاریی زۆر بەهێز بەڕێوەدەچن