لۆگۆی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی _ وێنە: KCIL
خوازیاران دەتوانن بەشداربن
ناوەندی کوردستان ژمارەیەک وانە بۆ تانوپۆکانی یاسا تۆمار دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
هەژماری ساوندكڵاودی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی “KCIL” كەوتە كار، ناوەندەکە دەڵێت، پڕۆژەکە هەوڵ دەدات لەرێگەی کۆمەڵێک وانەی بەپێزەوە، زیاتر بە تانوپۆکانی یاسای نێودەوڵەتی ئاشناتان بکات.
ناوەندکە لە بڵاوکراوەیدکدا، وەک دەستپێشخەریەكی نوێ رایگەیاندووە و دەڵێت، لە ڕێگەی ساوندكڵاودەوە، سەرجەم وانە و تارەكانی بڵاو دەكاتەوە، ئەم زنجیرە وانە و تارانە بەشێكە لە پرۆگرامی ڤەژین و هەوڵ دەدات لەڕێگەی کۆمەڵێک وانەی بەپێزەوە، زیاتر خوێندکاران و خوازیاران بە تانوپۆکانی یاسای نێودەوڵەتی ئاشنا بکات.
ئێستا وانەکان، لە پەڕەی فەرمیی ساوندکلاودی ناوەندەکە بەردەستن، کە داخڵ دەبیت ناوی پسپۆڕ و رۆڵەکەی دیاری کراوە و بە دەنگ ئاماژە و زانیارییەکان دەتوانرێ گوێ لێ بگیرێت، وە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەردەست خراوە، لەم بەستەرەوە دەتوانن بیسەر بن: https://soundcloud.com/kurdistan_center
ناوەندێکی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، ناحکومی، ناسیاسیی، ناحیزبى سەربەخۆی قازانج نەویستە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و بنکۆڵکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستن و پێشخستن و چەسپاندنی بنەما گشتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لە کوردستان.