لە دوزخورماتووە بۆ هیندستان

ئەو پیاوەی ویسترا جگەری کوڕەکەی بۆ دابنرێ دڵی لە لێدان کەوت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەو پیاوەی کەچەند رۆژێک پێش ئێستا، بەهۆی نەخۆشی جگەرییەوە، لە دوزخورماتووە رەوانەی وڵاتی هیندستان کرا و بڕیاربوو یەکێک لە کوڕەکانی %70ـی جگەری خۆی پێ بەخشێت، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەو وڵاتە گیانی لەدەست دا.

دکتۆرەکان پێیان زانیوە، جگە لە جگەری دڵی تەواو نییە و دەبێت سەرەتا نەشتەرگەری دڵی بۆ بکەن.

یوسف سەمەد، ئەو کوڕەی کە دەیوست بەشێک لەجگەری خۆی بەباوکی ببەخشێت بە964ـی وت، پاش ئەوەی باوکیان بردە وڵاتی هیندستان، دکتۆرەکان پشکینیان بۆ باوکی کرد و پێیان وتوون، باوکتان یەکێک لە بۆرییەکانی دڵی زۆر لاوازە و دەبێت سەرەتا نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام بدەن، پاش ڕازی بوونیان بە داواکە، بەربەیانی ئەمڕۆ لە کاتی نەشتەرگەرییەدا گیانی لەدەست دا.

یوسف وتیشی، دکتۆرەکان لە چەند رۆژی رابردوودا پێیان راگەیاندوون ئەو کورەی کە لەگەڵ باوکی هاتوەتە هیندستان، جۆری خوێنەکەی لەگەڵ باوکیدا ناگونجێت و دەبێت کوڕێکی تری بێت، هەروەها شەوی رابردوو کوڕێکی تری گەشتووەتە وڵاتی هیندستان، دوای ئەنجامدانی پشکنینی خوێن دەرکەوتوە گونجاوە، بەڵام مەرگ رێگەی لە باوکەکە گرت.

ماوەی هەفتەیەکە سەمەد نەجمەدین، بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە گواستراوەتەوە بۆ وڵاتی هیندستان، دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە یەکێک لەبۆرییەکانی دڵی لاوازە و پێویستی بەنەشتەرگەری دڵیشە، کە خۆی بۆ چارەسەری جگەری چوو بوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا