هەموویان ئیشکگر بوون

ئاگاتان لێیە؛ دوێنێ و پێرێ رۆژانە 22 کاتژمێر کارەبا هەبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کورستان، رۆژانی سەرژمێری بە هێنانەوەی کارمەند و هێزی وێستگەکانی توانیوویەتی بە تێکڕا لە 24 کاتژمێردا، 22 کاتژمێر کارەبا بۆ هاوبەشەکانی دابین بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەمڕۆ هەینی 22.11.2024 دەڵێت، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتی 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتیان دراوە.

بە گوێرە پلانەکە لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان، بڕە کارەباکە دابین کراوە و دواتر جێبەجێ كراوە.

بۆ ئەو کارە، زیاتر لە 7000 فەرمانبەری ئیشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون، تا توانراوە هەردوو رۆژەکە 22 کاتژمێر کارەبا لە 24 کاتژمێردا دابین بکەن.

ئەوە لە کاتێکدا، پێشتر ئومێد ئەحمەد وتەبێژی کارەبای هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، بۆ ئەو دوو رۆژە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیمان بە هاوڵاتیان بە 17 کاتژمێری رۆژانە جێگیر کردووە، بەڵام وەک سروشتی خۆمان هەمیشە ژمارەیەک دەڵێین، کە زیاترمان بۆ جێبەجێ بکرێت.

لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبا دەدەی...

لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبا دەدەین