هێشتا لە دڵی دەرنەچووە

لێڤاندۆڤسكی: بۆچی بالۆن دۆری 2020 به من نەدرا؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا، ئێستاش پرسیار دەكات و تێناگات بۆچی بالۆن دۆری 2020 بەو نەدرا.

لێڤاندۆڤسكی لە پۆدكاستی یاریزانی پێشووی ئینگلیزی ریۆ فێردیناند میوان بوو، باسی ئەوەی كرد لە 2020 سەرجەم خولەكان بەڕێوەدەچوون، چامپیۆنزلیگیش هەبوو، بەڵام نازانێت بۆچی بالۆن دۆریان بە ئەو نەدا.

وتیشی، “دەزانم هەندێك كات تۆپی پێ وەك سیاسەت كاری لەسەر دەكرێت، چونكە ئەگەر تۆپی پێت هەبێت، واتا بارزگانییەكت هەیە، ئەگەر بازرگانیشت هەبێت، كەواتە سیاسەتێكت هەیە”.

وەرزی 2020 – 2021 لێڤاندۆڤسكی ژمارەی پێوانەیی تۆماركردنی گۆڵی لە بۆندسلیگای ئەڵمانیا شكاند و هەر لەو ساڵەشدا باشترین ئاستی خۆی پێشكەش كرد، بەڵام گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بەهۆی بوونی پەتای كۆلێرا و وەستانی زۆربەی خولەكان، خەڵاتەكەی لە 2020 پێشكەش نەكرد، ساڵی دواتریش لە 2021 خەڵاتی بالۆن دۆری بە لیۆنێل مێسی بەخشی.

ریۆ فێردیناند بە لێڤای وت، ئەگەر ئێستا و دوای چوار ساڵ فرانس فوتبۆڵ خەڵاتەكەت پێبدەن وەریدەگرێت، لێڤا وتی: بێگومان وەریدەگرم.

رۆدری بالۆن دۆری 2024ی بەدەستهێنا

رۆدری بالۆن دۆری 2024ی بەدەستهێنا