دهۆک رێوان و بەیاری هێنا
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
یانه‌ی دهۆك دوو یاریزانی گرنگی هێڵی به‌رگری گواسته‌وه ریزه‌كانی، به‌مه‌ش تیپه‌كه ریزه‌كانی به‌هێزتر ده‌كات.
یانه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزان رێوان ئه‌مین و به‌یار ئه‌بوبه‌كر راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یانه‌ی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوو یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی “رێوان ئه‌مین و به‌یار ئه‌بوبه‌كر”ی به میدیاكان و جه‌ماوه‌ر ناساند.
رێوان ئه‌مین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه جامی كه‌نداوی 25ی به‌ده‌ستهێنا، پێشتر له یانه‌كانی ئۆسته‌رسۆند و دالكورد له سوێدی یاریی كردووه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش له یانه‌ی هێرنڤینی هۆڵه‌ندی.
رێوان له‌دایكبووی 1996ـی قه‌زای سێمێلی نزیك له دهۆكه.
هه‌روه‌ها به‌یار ئه‌بوبه‌كر، كه له‌دایكبووی 1990ـه، یاریزانی یانه‌ی نه‌فتی به‌غدا بوو، كوڕی شاری هه‌ولێره و پێشتر یاریزانی یانه‌كانی بروسك و هه‌ولێر بووه، هه‌روه‌ها وه‌رزێكیش له یانه‌ی دهۆك یاری كردبوو، جارێكی دیكه‌ش گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه.
شڤان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك به تۆڕی 964ی وت، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه بۆ یانه‌كه‌مان، هێزێكی زۆرتر ده‌داته تیپه‌كه‌مان.
ئاشكراشی كرد، گرێبه‌ستی هه‌ردوو یاریزان تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كان ئاشكرا بكات.
یانه‌ی دهۆك ئێستا له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له پله‌ی پێنجه‌مه و 24 خاڵی هه‌یه.