سلێمانی
ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەباداو گیانی لەدەست دا
964+
ژوری هەوال
بەرەبەیانی ئەمرۆپێنجشەممە، بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە ماتۆرسکیلێک خۆی دەکێشێت بە ستونێکی کارەبادا و شۆفێرەکەی گیان لە دەست دەدات.
بەپێی زانیاریەکان لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بە 964 دراوە، درەنگانی شەوی رابردوو ماتۆرسکیلێک لەسەر رێگای هەواری شار نزیک فولکەکە بەهۆی بێ ئاگایی کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە ستونێکی ناوەراستی شەقامەکەدا.
دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لە دەستداوە و زیان بەر ستوونی کارەباکەشش کەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی