هەولێر
دووەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە و شەقامەکان چۆڵن
964+
توانا نەقی
دووەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی سەرژمێرییەوە بەردەوامە و ئەم بەیانیەش پابەندی هاوڵاتیان بە قەدەغەکەوە بەتایبەت لە هەولێر زۆر باش بووە و شەقامەکان چۆڵن.
دوێنێش بەهەمان شێوە قەدەغەبوو بەڵام لە ئێوارەوە وردە وردە قەدەغە شکێنراو هاوڵاتیان چوونەوە ناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکان و شاریان قەرەباڵغ کردەوە.
بڕیارە قەدەغەکە تا ئەمشە و کاتژمێر 12:00ـەی شەو بەردەوام بێت و لە دوای ئەو کاتەوە هاوڵاتیان دەتوانن بە ئازادی هاتوچۆ بکەن.
رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە واتە دوێنێ و ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری لەسەرجەم و عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.