لە کەرکوک

نەبوونی فۆنتی کوردی کێشەی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری دروستکردووە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی کۆبانێ لە کەرکوک لە بەشێک لە ئامێرەکانی سەرژمێری کە بەدەست بژمێرەکانەوەیە، فۆنتی کوردی تێدا نییە و ئەوەش کێشەی بۆ هاوڵاتیان و بژمێرەکان دروستکردووە.

فوئاد عوسمان دانیشتووی کۆمەڵگای نیشتەجێبونی کۆبانێ بە 964ـی وت، “ناوی هاوسەرەکەم بە پیتی (پ) دەستپێدەکات، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا کە تیمەکان سەردانیان کردین بە پیتی ب نووسرا و ئەوەش کێشەمان بۆ دروست دەکات لە فەرمانگە حکومییەکان”.

وتیشی، هەرچەندە داویان کردووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەک خۆیەتی و چارەسەر نەکراوە.

لەوبارەیەشەوە شەهاب عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری تیمی بژمێرەکانی کۆمەڵگای کۆبانێ بە 964ـی وت، “ئەو ئامێر و ئایپەدانەی پێشتر دابەش کرابوون بە سەر تیمەکانی سەرژمێری، پیتی کوردیان تێدا بوو، بەڵام ئەوانەی لەم چەند رۆژەدا دابەش کراون، پیتی کوردیان تێدا نییە و کێشەیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،  هەندێک لە خێزانەکان لە دوو شوێن ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بۆ نموونە پێشتر لە حەویجە ناویان تۆمار کردووە و ئەمڕۆش هاتوون لە کومەڵگەی نیشتەجێبوونی کۆبانێ ناو تۆمار بکەن، بەڵام ئامێرەکان زیرەکن و بە شێوەیەک دیزاین کراون ناوی دووبارە دەسڕنەوە و تەنیا ناوی یەکەم تۆمار دەکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سەرژمێری ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی نایەت و قۆناغێکی دیکەی ما...

سەرژمێری ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی نایەت و قۆناغێکی دیکەی ماوە

37 ساڵی تەواوە لە کوردستان سەرژمێری نەکراوە

37 ساڵی تەواوە لە کوردستان سەرژمێری نەکراوە