لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبێت

کەشوهەوای رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ چۆن دەبێت؟

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کە بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی گشتیی سەرژمێری قەدەغەی هاتوچۆیە و هاوڵاتیان لە ماڵەوە دەمێننەوە، کەشەوهوا گونجاوە و لە هەندێک ناوچەش نمەباران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ، بەتایبەتى لە پارێزگاى دهۆک و سلێمانی و پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی