ماڵ هه‌یه سێ خێزانى گه‌ڕاوه‌ى میوانه
“خورماتوویەکی نوێ بۆ سەرژمێری له خورماتووى ئێستا دروستبووە”
964+
سیروان خوڕشید – خورماتوو
به‌رپرسێكی پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى له قه‌زاى خورماتوو ده‌ڵێت، خێزانێكی زۆرى كورد گه‌ڕاونه‌ته‌وه قه‌زاكه بۆ سه‌رژمێریكردن و ماڵ هه‌یه سێ خێزانى میوانه.
عومەر مەدحەت، بەرپرسی بەشی سەرژمێری گەڕەکە کوردیەکانی خورماتوو به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى خێزانه‌كان خورماتوویه‌كی نوێ بۆ سه‌رژمێری دروستبووه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ و سبه‌ى له‌ناو خێزانه‌كان ده‌گه‌ڕێن قۆناغى دووه‌مى سه‌رژمێرى ته‌واده‌كه‌ن كه بریتییه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌تى مردوو و زیندووان”.
باسی له‌وه‌شكرد، له رۆژانى 23.11.2024 تاوه‌كوه 10.12.2024 یش له قۆناغێكی دیكه‌دا پرسیارێكی زۆر له هاوڵاتیان له‌باره‌ى تاكه‌كه‌سی و كه‌لوپه‌له‌كانى ناو ماڵ له خێزانه‌كان ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن