دیمەنێکی برزە پردەکەی پێنجوێن... وێنە ؛ بەڕێوه‌بەرایه‌تی هاتوچۆی پێنجوێن
بەرزە پردەکەی لای قەپان
هۆشدارى ده‌درێته شۆفێران پردە تازه دروستكراوەکەی پێنجوێن به‌هه‌ڵه به‌كارنه‌هێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆی پێنجوێن هۆشداری لە خراپ به‌كارهێنانى پردێكى تازه دروستكراو ده‌داته شۆفێران و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه سه‌رپێچیكردنه له یاساكانى هاتوچۆ و سزاده‌درێن.
بەڕێوه‌بەرایه‌تی هاتوچۆی پێنجوێن ده‌ڵێت، شەقامی سەرەکی باشماخ بۆ گەرمک تەنها رۆشتنە و هاتن قەدەغەیە، پێویستە شۆفێران لەسەر بەرزە پردی لای قەپانی پێنجوێنەوە ویتێرن بکەن، هەروەها سایدی لای بەنزینخانەی ئاڵا تەنها بۆ ئەو ئوتومبێلانەیە کە دەچن بۆ باشماخ و ئەو شۆفێرانەی لە باشماخەوە دێنە ناو پێنجوێن، پێویستە شەقامی ژێر پردەکە بەکاربهێنن و ویتێرن بکەن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه ماوەیەک پێش ئێستا بەرزە پرده‌كه کراوەتەوە بەڵام بەداخەوە هەندێک لە شۆفێرەکان بەهەڵە شەقامەکە بەکاردەهێنن کە ئەمە سەرپێچیە لەیاساکانی هاتوچۆ یە بۆیە داواکارن خۆیان بەدور بگرن لە و جۆرە سەرپێچیانە.
هاتوچۆ شێوازی بەکارهێنانی شەقامەکەى بۆ شۆفێران روونكردووه‌ته‌وه كه له شەقامی سەرەکی باشماخ بۆ گەرمک تەنیا رۆیشتن بێت و هاتن قەدەغەیە، پێویستە ئەوانەی لە رێگەی گەرمکەوە دەچن بۆ باشماخ پێویستە لەسەر پردەکە ویتێرن بکەن.
بۆ سایدی پێنجوێن بۆ باشماخیش سایدی لای بەنزینخانەی ئاڵا تەنیا بۆ ئەو ئوتومبێلانه‌یه کە دەچنه باشماخ بۆ ئەو شۆفێرانەی لە باشماخەوە دێنە ناو پێنجوێن پێویستە شەقامی ژێر پردەکە بەکار بهێنن ویتێرن بکەن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا شەقامەکە سەرجەم کارەکانی تەواو نەکراوە و لە کاتی تەواوکردنی شەقامەکە هێڵکاری بۆ شەقامەکەش دەکرێت.