بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین:
“ساڵی داهاتوو كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێتەوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، ساڵی داهاتوو كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێتەوە و خوێندکار وەردەگرین.
سامان عەبدوڵا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18.11.2024 بە 964ی راگەیاند، سێ ساڵە سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین د. كامەران یونس هەوڵی ئەوە دەدات كۆلیژی پزیشكیی گشتی لە زانكۆی سەڵاحەدین بكرێتەوە، بۆیە ئامادەكارییەكان تەواو بووە و ساڵی داهاتوو كۆلیژەكە دەكرێتەوە و خوێندكار وەردەگرین”.
پێشتر كۆلیژە پزیشكییەكان سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین بوون، بەڵام ساڵی 2005 هەموو كۆلیژەكان لە زانكۆی هەولێری پزیشكی كۆكرانەوە و خرانەسەر ئەوێ.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ ئێوارە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیر بڕیاردرا بە ئامادەكردنی پرۆپۆزەلی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆی سەڵاحەدین و هەروەها كردنەوەی زانكۆیەكی تایبەتمەند بە بواری پزیشكی لە شاری سلێمانی.