پارێزگاری پێشووی هەولێر بوو
چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی فرسەت سۆفی
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ، چوار ساڵ تیدەپەڕێت بەسەر کۆچى دوایى فرسەت سۆفى، پارێزگارى پێشووى هەولێر.
بەرەبەیانی رۆژى چوار شەممە 18.11.2020 فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای زیاتر 15 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا، کۆچی دوایی کرد.
د. فررسەت سۆفی ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی قەزای چۆمان لەدایک بووە، لە 12ـى ئەیلولى 2019ـە، لەلایەن ئەنجومەنى پارێزگای هەولێرەوە وەک پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
دکتۆرای هەیە لە یاسای نێودەوڵەتی، ماوەیەک لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنینکی هەولێر مامۆستایەتى کردووە.
لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامی پەرلەمان بووە.