یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بوو

13 کیلۆ زێڕ لە فڕۆکەخانەی بەغدا گیرا

964+

ژوولی عەدنان

دەستەی دەستپاکی یەکگرتووی عێراق لە راگەیاندراوێکدا لە رۆژی یەکشەممە داوای لە کارمەندەکانی کرد بە زووترین کات دەست بکەن بە لێکۆڵینەوە لە رووداوی بەقاچاخبردنی زێڕ لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا، کە كۆپییەكی دەست 964 کەوتووە و هاتووە، “دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، کە سەرۆکەکەی (محەمەد عەلی ئەللامی) راسپێردراوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی یەکێک لە گەورە گەندەڵییەکانی مادی و ئیداری وڵاتەکە بکات، کە ئەویش بەقاچاخبردنی زێڕە”.

نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی دەستپاکی باسی لەوەش کرد، دکتۆر لامی فەرمانگەی یاسایی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوی بەقاچاخبردنی زێڕە لەلایەن یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە.

لە مادەی (14/یەکەم) لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە (30ی ساڵی 2011)دا هاتووە: دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی کۆمیسیۆن ئاگادار بکاتەوە، کاتێک دەست بە لێکۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەکات ولە لێکۆڵینەوەکە ئاگاداری دەکاتەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لە یەکێک لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە و لە فڕۆکەخانەی بەغدا یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بڕی 13 کیلۆ زێڕی بە شێوەی سەبیکە پێبوو، بەتەمابوو بەرەو تورکیا ئاودیویان بکات، بەڵام لە کاتی پشکنین پێی زانرا و دەستگیركرا .

ئۆتۆمبێلێكیان دزی و لە یەك كاتژمێر دوو دزیی دیكەشیان ك...

ئۆتۆمبێلێكیان دزی و لە یەك كاتژمێر دوو دزیی دیكەشیان كرد

بە تۆمەتى دزی دەستگیرکرا کەچى مادەى هۆشبەرى پێوە گیرا

بە تۆمەتى دزی دەستگیرکرا کەچى مادەى هۆشبەرى پێوە گیرا