لە شارباژێر شوانکارێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
لە شارباژێر
شوانکارێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
شوانکارەیەکی خەڵکی راپەڕین لە ناوچەی شارباژێری سلێمانی مین پێیدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا.
موحسین کەریم بەڕێوەبەری کاروباری مین لە سلێمانی بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 17.11.2024 لە سنووری چەمی یاڵە سەر بە ناحیەی زەلال، مینێک بە شوانکارەیەکی خەڵکی چوارقوڕنەدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە”.
“شوانکارەكە تەمەنی 16 ساڵ بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی مین پێیدا تەقیوەتەوە”، موحسین کەریم وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمانە زانیاری سەرەتایین دەستیان کەوتووە و تا ئێستا نازانرێت ئەو شوێنە کێڵگەی مین بووە یان شوانکارەکە دەستکاری مینی کردووە و پێیدا تەقیوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی دووشەممە 18.11.2024 تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی سلێمانی دەچێتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری