"بە دوو قۆناغ دەکرێت"

بەنداوی باوەشاسوار دەکرێتە جێگایەکی گەشتیاری

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.11.2024 بەردی بناغەی پرۆژەی بەگەشتیاریکردنی بەنداوی باوەشاسوار دانرا، بە دوو قۆناغ پرۆژەکە تەواو دەکرێت.

عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی کفری بە 964ى وت، “قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە دروستکردنی کۆرنیشێکە لەسەر بەنداوەکە، بڕی 380 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای تەواوکردنی کۆرنیشەکە، قۆناغی دووەمی پرۆژەکە دەستپێدەکات، کە سەوزکردن و دروستکردنی کەپری پشوودانە  لە نزیک کۆرنیشەکە، ئەویش بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت”.

بەنداوی باوەشاسوار، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و لە ساڵی 2011 وە دروستكراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەنداوی باوەشاسوار 6 جار سەرڕێژی کردووە

بەنداوی باوەشاسوار 6 جار سەرڕێژی کردووە