کۆنگرەی رۆژنامەوانیی وەزارەتی ناوخۆ
پێویستە هاوڵاتیانی ناوچەكانی مادەی 140 لە زێدی خۆیاندا ئامادەبن
964+
ژوولی عەدنان
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د.هێمن میرانی بەڕیوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی ئامادەکاری ئیداری و ئەمنی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی و رۆژانی دوایی باسی لە چند بابەتێک کرد لەوانە:
دەسەڵات درایە پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان بۆ قەدەغەی هاتوچۆ، هەروەها هاوڵاتیانی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان کە بە ناوچەی مادەی 140 ناسراون، پێویستە ئامادەبن لە زێدی خۆیان بە مەبەستی سەرژمێری تەنیا هاوڵاتیانی ئەو گوندانە نەبن، کە خاپوور کراون ئەوان دەتوانن لە پارێزگاکان سەرژمێری بکرێن، بەڵام ئاماژە بە زێدی رەسەنی خۆیان بکەن.
لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆش باسی لەوەکرد، رۆژنامەنووسان بە باجەوە دەتوانن هاتوچۆ بکەن و خزمەتگوزاری تەندروستی و جووڵەی بازرگانی و هێڵی فڕۆکەوانی ناوەستێ، قەدەغەی هاتوچۆکەش بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و عێراقە و بیانییەکان ناگرێتەوە.
،هێمن میرانی وتی، ئەگەر یەکێک سەرژمێری نەکرێت ئەوا ناوی لە ناو داتابەیسی نوێی نیشتمانی نابێت، ئەگەر لە کاریت و هیچ رێگەیەکت نییە ئەوا کارتی نیشتمانی و فۆڕمی بایەعییەکەت لە ماڵەوە بەجێ بهێڵە و ناوت تۆمار دەکەن.