کەش و هەوا
هەور هێناویەتی و و باران دەبارێت
964+
توانا نەقی
هەور هێنایی و نمە باران دەست پێ دەکات و بەڵام جارێ هەر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
بە پێی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، یەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت و لەگەڵیشیدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەینێ لە دوای نیوەڕۆکەیەوە باران بارین دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە 17.11.2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەهەندێ ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ٢٠ ) کم/ک لەهەندێ کات چالاک دەبێت بۆ (٢٥)کم/س
ئاراستەی با / لەگۆراندایە .
مەوداى بینین / لەنێوان (٨ – ١٠ )کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى