هه‌موو بازگه‌كان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه
له راپه‌ڕین نه‌ك بڕینى دارى وشك به‌ڵكو گواستنه‌وه‌شیان قه‌ده‌غه‌كراوه
964+
فەرهاد حەسەن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، بڕینى دارى وشك و گواستنه‌وه‌یان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دارستان و پاوانى راپه‌ڕین نووسراوى بۆ ته‌واوى بازگه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه.
له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین 140 هه‌زار دۆنم دارستانى سروشتى و نۆ هه‌زار دۆنم دارستانى ده‌ستكرد هه‌یه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دارستان و پاوانى راپه‌ڕین بۆ 964 ئاشكراى كرد، به نوسراوى فه‌رمى هه‌موو بازگه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك دارى وشكى پێ‌گیرا ده‌ستگیرى بكه‌ن و رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “ئه‌و داره وشكانه‌ى خه‌ڵكه‌كه ده‌یگوازنه‌وه پێشتر كه دارى ته‌ڕ بووه بڕیویانه و دواى ماوه‌یه‌ك كه وشك ده‌بن بۆ بازرگانی كردن له راپه‌ڕینه‌وه ده‌یگوازنه‌وه شوێنه‌كانى دیكه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان به‌پێی یاسای پاراستنى دارستان و پاوان مامه‌ڵه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و داربڕانه ده‌كه‌ن كه له ساڵى 2012 ده‌رچووه و به‌پێی یاساكه جگه له به‌ندكردن، سزاى پێبژاردنیشی تێدایه.
روونیشیكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ى گواستنه‌وه‌ى دارى وشكمان قه‌ده‌غه كردووه له چه‌ندین لاوه خه‌ڵكه‌كه به‌رپرسان راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ى به واسته داره‌كانیان له بازگه‌كان بۆ ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئێمه قه‌بوڵى ئه‌وه‌مان نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه بڕین و گواستنه‌وه‌یان تاڕاده‌یه‌ك كه‌م ببێته‌وه”.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى كه دارستان و پاوانى راپه‌ڕین هه‌یه‌تى هه‌ركه‌سێك داری وشكی لێ بگیرێت جگه له رووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ى رێكارى یاسایی هه‌مانكات ئه‌و دارانه‌ى كه ده‌ستیشیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له رێگه‌ى موزایه‌ده‌وه ده‌یانفرۆشنه‌وه.