خێزانەکانتان بۆتان دەکەن

بۆ سەرژمێری سینگڵەکان لە جێگەی خۆتان بمێننەوە پێویست ناکات بگەڕێنەوە زێدی خۆتان

964+

ژوولی عەدنان

لە میانەی ئەو پرسیارانەی کە رۆژانە لە بارەی سەرژمێرییەوە دەکرێت مەسەلەی سینگڵ و قوتابی دەرەوەی ووڵات و نەخۆشەکانە و وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەوانیش رێوشوێنی گرتووەتە بەر.

ئەوانەی کە سینگڵن و ژیانی هاوسەرییان پێکنەهێناوە و بە هۆکارێک لە دەروەی شاری خۆیانن و لە ماڵەوە نین دەتوانن لەلایەن باوک و دایکیانەوە بە بەڵگەیەک ناویان تۆمار بکرێت لە ماڵەوە.

کارزان مەنتک وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە 964ی وت ”ئەو سینگڵانەی لە شارێکی جیاوا لە زێدی خۆیان دەژین، خیزانەکانیان دەتوانن بە کارمەندانی سەرژمێری بڵێن و ئەوانیش تۆماریان دەکەن، هەرەها ئەوانەی کە نەخۆشن و لە نەخۆشخانەکانن بە هەمان شیوە خێزانەکان بەڵەگەی پێویستیان پێبێت و تۆمار دەکرێن.

بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵاتیش دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا بگەڕینەوە بۆ هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵآ دەڵێت ئەم 10 رۆژەیان لە ماوەی خوێندنەکە بۆ هەژمار ناکات ئەگەریش نەگەڕانەوە لە ماڵەوە بە بەڵگەی پێیویست دەتوانرێت تۆمار بکرێن.

ئەو پرسیارانە چین لە سەرژمێریەکەدا لێتان دەکرێت؟

ئەو پرسیارانە چین لە سەرژمێریەکەدا لێتان دەکرێت؟

پڕۆسەى سەرژمێرى ناوە کوردییەکان دەشێوێنێت

پڕۆسەى سەرژمێرى ناوە کوردییەکان دەشێوێنێت