هه‌ولێر و كۆیه‌ش له‌یه‌كترى نزیك ده‌كاته‌وه
دروستكردنى رێگایه‌ك ناحیه‌كانى سێگردكان و دێگه‌ڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
كار له‌سه‌ر دروستكردنى رێگایه‌ك ده‌كرێت كه هه‌ردوو ناحیه‌ى سێگردکان و دێگه‌ڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، رێگاكه ده‌بێته هۆى نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر له كۆیه و هه‌روه‌ها نێوانى سێگردكان و هه‌ولێریش كه‌مده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌كه ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه ده‌ست به دروستكردنى كراوه، درێژییه‌كه‌ى 37 كیلۆمه‌تره و زۆربه‌ى رێگاكه یه‌كه‌مجاره دروستده‌كرێت.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى راگه‌یاند، دروستكردنى رێگاكه به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه له قۆناغى یه‌كه‌میاندا نیوه‌ى زیاترى رێگاكه قیڕتاوده‌كرێت و قیڕتاوكردنى نیوه‌كه‌ى دیكه‌شی له قۆناغى دووه‌مدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “به‌شێكى كه‌مى ئه‌م رێگایه له‌لای دێگه‌ڵه‌وه پێشتر دروستكراو بوو به‌ڵام هه‌موو تێكچوو بوو، زۆربه‌ى رێگاكه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره دروستده‌كرێت”.
له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه چه‌ندین قه‌نته‌ره بۆ نه‌وه‌ستانى ئاو دروست ده‌كرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م رێگایه ده‌بێته هۆى نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و كۆیه به‌تایبه‌تیش كه دووسایده‌كه‌ى نێوانیان ته‌واوبكرێت له‌به‌شێكیدا ئه‌م رێگا نوێیه‌ى به‌كار ده‌هێندرێت و ده‌چێته‌وه سه‌ر رێگا دووسایده‌كه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌مان ئه‌م رێگایه نێوانى ناحیه‌ى سێگردكان و پارێزگاى هه‌ولێر 21 كیلۆمه‌تر كه‌مده‌كاته‌وه و بودجه‌ى ته‌رخانكراویش بۆ دروستكردنه‌كه نزیكه‌ى چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناره.