خولی نەتەوەكانی ئەوروپا

هوتافی سیاسی بووە هۆی هەڵوەشانەوەی یاریی رۆمانیا و كۆسۆڤۆ

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریی نێوان رۆمانیا و كۆسۆڤۆ لە گەڕی پێنجەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لە تۆپی پێ “نەیشنس لیگ”، بەهۆی هوتافی سیاسی و رەگەزپەرستی رۆمانییەكان دژی كۆسۆڤۆ تەواو نەكرا، ئەنجامەكەشی بەبێ گۆڵ بوو.

شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردە لە رۆمانیا رووبەڕووبوونەوە، لە خولەكەكانی كۆتاییدا یاریزانان و ستافی مەشقی كۆسۆڤۆ یاریگەیان جێهێشت و ئامادەنەبوون یارییەكە تەواو بكەن، ئەمەش بەهۆی هوتافی سیاسیی هاندەرانی رۆمانیا، كە هاواریان دەكرد “سڕبیا سڕبیا” و “كۆسۆڤۆ سڕبیایە”.

هەروەها یاریزانانی هەردوولاش بەگژیەكدا چوون و كێشە و ئاژاوە بەرپابوو، ئەمەش وایكرد تیپی كۆسۆڤۆ لە یارییەكەدا پاشەكشە بكەن و یارییەكە تەواو نەكرا، كە ئەنجامەكەی 0-0 بوو.

تا ئێستا چارەنووسی یارییەكە دیار نییە و دەبێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری لەبارەوە بدات و چاوەڕوان دەكرێت رۆمانیاش سزا بدرێت.

كۆماری كۆسۆڤۆ لە 17.2.2008 سەربەخۆیی خۆی لە سڕبیا راگەیاند، ئەمەش دوای چەندین ساڵ خەبات دژی دەسەڵاتی سڕبیا و شەڕ و ململانێ، ئێستا وڵاتەكە لە لایەن زۆرێك لە وڵاتانەوە دانیپێدانراوە.

كۆسۆڤۆ ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی دوو ملیۆن كەسە و دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا.

ئه‌مڕۆ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چ...

ئه‌مڕۆ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت