گەنجان بە چەپڵە و گۆرانی کاتەکانیان بەسەردەبەن
سەرما کاریگەری نییە لەسەر فێستیڤاڵەکەی باڵەکایەتی
964+
ئاکام غەفور – سۆران
سێیەمین فێستیڤاڵی پایزی گەشتیاری باڵەکایەتی بەردەوامە و خەڵکێکی زۆر بێ ئەوەی گوێ بدەن بە سەرما، خێوەتیان هەڵداوە و شەو لە شوێنی فێستیڤاڵەکەدا دەمێننەوە.
یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە، کە لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە، بە 964ی وت، “ئێمە لە رۆژهەڵاتیش لەم جۆرە فێستیڤاڵانەمان زۆرە و بەشداری دەکەین و جەوێکی خۆشە و پێمانخۆشە لە باشووریش زیاد بکرێ.
بەشداربووان هەموویان لە دەوری ئاگرێک کۆبوونەتەوە و بە چەپڵە و گۆرانی فێستیڤاڵەکەیان گەرمکردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر