گه‌یشتنه‌كه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ى پێده‌چێت

ره‌زامه‌ندى درا 158 ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ هه‌رێم بنێردرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بڕیاریدا 158 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نم بۆ جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، نوێنه‌رێكی جوتیارانیش ده‌ڵێت، دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ پێویسته‌ تاوه‌كو پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم.

عیمران ئه‌سعه‌د، نوێنه‌رى جوتیارانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نوێنه‌رانه‌ى سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌، به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ره‌زامه‌ندى داوه‌ به‌شێكی دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم بنێرێت.

وتیشى “ئه‌و بڕه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه‌ 400 ملیار دیناره‌، كه‌ 158 ملیار هی جوتیارانى هه‌رێم و ئه‌وه‌ى دیكه‌شی بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى كه‌ركوك و موسڵه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هێشتا بڕی 105 ملیار دینار ماوه‌ به‌غدا بۆ جوتیارانى هه‌رێمی بنێرێت.

روونیشیكرده‌وه‌ تاوه‌كو رێكاره‌كانى ناردنى ئه‌م 158 ملیاره‌ ته‌واو ده‌كرێت بۆ ناردنى بۆ هه‌رێمى كوردستاان ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى پێویسته‌.

ئەمساڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، و بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.

شاندێكی جوتیارانى هه‌رێم بۆ پاره‌ى گه‌نم چوونه‌ته‌...

شاندێكی جوتیارانى هه‌رێم بۆ پاره‌ى گه‌نم چوونه‌ته‌وه‌ به‌غدا