کوردانەی 964 لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی
من هۆلاکۆ بەزێن و بابانم نە مەحکومی عەجەمم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانم
964+
ژووری هەواڵ
من کوڕێکی هەولێریم، شانازی دەکەم بە شارو خاک و نیشتیمانی خۆم
ئەمڕۆ بۆ یادی سلێمانی دەڵێم: هەی شاری شاران قوربانی تۆم
من ئەمڕۆ قەڵای هەولێرم، هەروەک چۆن لوتکەی گۆیژەی سلێمانیم
من ئەمڕۆ شەکرە شارم، لەگەڵیدا شاری هەڵمەت و قوربانیم
من ئەمڕۆ حەسەن سیساوەم حەیران بۆ سلێمانی دەڵێم
من ئەمڕۆ مەخمورم لە دوورەوە بۆ جوانی سلێمانی دەکوڵێم
من ئەمڕۆ هۆلاکۆ بەزێن و بابانم
نە مەحکومی عەجەمم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانم
من ئەمڕۆ سێکوچکەی نالی و سالم و کوردیم
دەشتی و عەونی و کانی و موفتیم
(هەسپە هەورەکە)ی پەشێوو (بۆننامەکە)ی بێکەسم
(دڵە سپییەکە)ی بەهجەت و (سکاڵا)کەی زیادم
من ئەمڕۆ کوران و تەیراواو باداواو سێتاقانم
مەڵکەندی و دەرگەزێن و سەرشەقام و کانی ئاسکانم
ئەمە بەرنامەی ئەمجارەی کوردانەیە و بۆتان لە کۆتایی بەرنامەکە دەڵێت، لە هەولێرەوە بەرز و پیرۆزبێت یادی 240 ساڵەی درووستبوونی شارە حەیاتەکە، شاری سلێمانی